پۆلیسی سلێمانی: شەوانی جەژن بازگە دادەنێین

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، یەکەم شەو و دووەم شەوی جەژن لەسەر شەقامەکان بازگە دادەنێن بۆ دەستبەسەردا گرتنی چەکی بێ مۆڵەت و رێگریکردن لە سەرپێچییەکانی دیکە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" پلان دانراوە بۆ رۆژانی جەژن و هێزەکانی ئێمە و ئاسایشی و هاتووچۆ و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی، لە رۆژانی جەژندا وەک یەک تیم دەبن".

سەرجەم مارکێتەکانمان ئاگادار کردووەتەوە 

باسی لەوەشکرد:" هاوکات سەرجەم مارکێتەکانمان ئاگادار کردووەتەوە کە کڕین و فرۆشتن بە تەقەمەنی و دەمانچەی مورووەوە نەکەن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن".

وتیشی:" لە یەکەم شەو و دووەم شەوی جەژندا تیمەکانمان بە هاوبەشی ئاسایش، هاتووچۆ و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی بازگە دادەنێن بۆ ئەو کەسانەی چەکی بێ مۆڵەتیان پێیە یاخود هەر سەرپێچییەکی دیکەیان ئەنجامداوە".

بە هاتنی مانگی رەمەزان رێژەی تاوان بەراورد بە مانگەکانی دیکە کەمتر دەبێتەوە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد:" بە هاتنی مانگی رەمەزان رێژەی تاوان بەراورد بە مانگەکانی دیکە کەمتر دەبێتەوە، تەنانەت پێکدادانی ئۆتۆمبێلەکانیش کەمتر تۆمار دەکرێت و بەهۆی رێزگرتن لەو مانگەوە خەڵکی لە ژمارەیەک تاوان دوور دەکەونەوە، ئەوەی هەیە لە ماوەی ئەم مانگەدا تەنها یەک حاڵەتی دزیکردن تۆمارکراوە ئەویش تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی نەوت دابەزی

ئابوری 47 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئەمڕۆی تمەن و دۆلار چۆنە؟

ئابوری 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا