پلەی زیاتر لە 14 هەزار پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" بەبریاری شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی (١٤٧٤٧) پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە".

باسی لەوەش کردووە، بڕیارەکە پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە (6)ی ساڵی2011ی پەیڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (38)ی ساڵی2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە(6033) له 4/12/2011 تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دەرکراوە.

دەشڵێت" ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ی کارمەندان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا