سەرۆکی یەکێتی: هەوڵەکانمان تەنها لەپێناو خزمەتی خەڵکی کوردستان دەبێت

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە بەبۆنەی تێپەڕینی 24 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:" یاد و یادەوەرییەکانی ئیبراهیم ئەحمەد رۆژانە لەگەڵمان دەژی و وانەكانی رۆشنبیری و نیشتمانپەروەریی لێوە فێردەبین، ئەو چرایەك بوو بۆ رووناكیی كوردستان و نەخشەداڕێژەری بیری نەتەوەیی و كوردایەتی بوو".
ئاماژەی بەوەشکرد:" خزمەت و خەباتی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەیادناکەین بەشوێنپێکەیدا هەنگاو دەنێین، هەوڵەکانمان تەنیا بۆ لەپێناو خزمەتی خاکی کوردستان و خەڵکەکەیدا دەبێت بۆ داهاتوویەکی پرشنگدار خەبات دەکەین، ئەمەش رێگە پیرۆزەکەی مامۆستای گەورەمانە و بێگومان رۆحی ئاسوودە و ئارام دەکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا