لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکرێت

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران بە پلەبەرزکردنەوەوە رەوانەی بە‌غدا بکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوارە بە پلە بەرزکردنەوەوە، بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی بەغدا بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، بی ئێم سی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لە دوای 20ی ئەم مانگەوە حکومەتی عێراق لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ( نیسان)ی مووچەخۆرانی خۆی، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش رەوانە بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا