سەنتەری میترۆ: هێزە ئەمنییەكانی هەولێر سوكایەتییان بە پەیامنێرانی كەناڵەكان كرد

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەبارەی سوكایەتیكردن بە بەشێكی زۆری كەناڵ و تیمی پەیامنێرانی كەناڵەكانی راگەیاندن بۆ گواستنەوەی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی لەنگەی هەولێر، سەنتەری میترۆ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

 سەنتەری میترۆ، بۆ داكۆی لە مافی رۆژنامەنووسان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە كاتی رووماڵی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ئەمڕۆی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگری لە هەندێك لە دەزگای میدیاییەكان كرا بۆ ئەوەی رووماڵی رووداوەكە نەكەن". 

سوكایەتی بە تیمی پێنج كەناڵی راگەیەنكراوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەپێی سكاڵای ئەو دەزگایانە، سوكایەتی بە تیمی میدیایی كەناڵی ئێن ئاڕتی (هێرش قادر، محەمەد ئیسماعیل)، تۆڕی میدیایی ئێستا (دیاری حسێن، رێبین عەلی)، دەزگای ستاندارت (دیاكۆ حسێن)، ئاژانسی ئەنادۆڵ (هێمن حسێن، ئیحسان محەمەد)، وێستگەنیوز (شاهین فوئاد، ئەحمەد شاخەوان) و بوارنیوز (نەبەز رەشاد، ئیدریس جەرجیس) كراوە".

هێزە ئەمنییەكان هەستاون بە ئەنجامدانی سوكایەتی كردن بە تیمی كەناڵەكانی راگەیاندن

ئاشكراشی كردووە:" هێزە ئەمنییەكان هەستاون بە ئەنجامدانی سوكایەتی كردن بە تیمی كەناڵەكانی راگەیاندن و دوورخستنەوەیان لە شوێنی رووداوەكە و پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسانە لە رووماڵكردن كە یاسای رۆژنامەگەری ئەو مافەی پێداون". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا