هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی - عه‌ربه‌ت بارهه‌ڵگرێك وه‌رگه‌ڕا و ئاسته‌نگی
هاتوچۆی بۆ شۆفێران دروستكردووە، دەشڵێت " رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە ".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران ئاماژەی بەوەکرد، له‌سه‌ر
ڕێگه‌ی سلێمانی - عه‌ربه‌ت بارهه‌ڵگرێك وه‌رگه‌ڕاوه ئاسته‌نگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران
دروستكردوه.
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئه‌وكاته‌ی
هاتوچۆكردن له‌سلێمانیه‌وه به‌ره‌و عه‌ربه‌ت ئاسایی ده‌بێته‌وه، شۆفێران ده‌توانن
ڕێگه‌ی فولكه‌ی تانجه‌رۆ به‌ره‌و قه‌ره‌داغ به‌كاربهێنن.