بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان جێبەجێكرا

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم سەبارت بە بڕیاری لێخۆشبوونەكان لە قەرزە كەڵەكەبووەكان هاوڵاتییان لەگەڵ كرێی ئاو، خاشاك، رسووماتی پیشەیی، هەڵواسینی تابلۆ و گەشتوگوزار روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

 بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم كە تێیدا هاتووە:" پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە(4651 لە 7/4/2024)ی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی دەستەی گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار و كەلەپوور، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە و تێیدا داوا دەكات لە ئەمڕۆوە دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەی بڕیاری لێخۆشبوون بە رێژەی 20% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاوڵاتییان و كرێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بكرێت".  

بە رێژەی 20% لێخۆشبوون لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاوڵاتییان دەكرێت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە خاڵی یەكەمی گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، بە رێژەی 20% لێخۆشبوون لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاوڵاتییان دەكرێت، وەكو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رسووماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ".

بە رێژەی 20% لێخۆشبوون دەكرێت لە كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی

هەروەها، بە رێژەی 20% لێخۆشبوون دەكرێت لە كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رسووماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، تا وەكو ئاساییبوونەوەی دۆخی دارایی لە هەرێمی كوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا