"یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دادەخرێت"

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەبارەت بە كردنەوەی دەروازەی باشماخ و شێوازی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا، هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندیەكان بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ روونكردنەوە دەدات.

 هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندیەكان بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" سەرجەم بازرگان، شۆفێر، نوسینگە و كاسبكارانی ئاگادار دەكاتەوە، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگیرێت، بەڵام هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت".

لە دووەم رۆژی جەژنەوە هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكەدا ئاسایی دەبێتەوە

باسی لەوەشكردووە:" لە دووەم رۆژی جەژنەوە هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكەدا ئاسایی دەبێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا