وەزارەتی ئەوقاف: چوارشەممە یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانە

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزیری ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەکی شەرعی بۆ بینینی مانگ، سبەی سێشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆزە و دوو سبەی چوارشەممە، یەکەمین رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت

مانگ نەبینرا

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای چاودێریکردنی مانگ لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان و بە پشتبەستن بە بەڵگە شەرعییەکان، لیژنەی چاودێریکردنی مانگ نەیانتوانی ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ ببینن، بەوەش سبەی سێشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆزە و دووسبەی چوارشەممە یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

هاوکات، دادگای باڵای سعودییە بڕیاریدا سبەی سێشەممە تەواوکاری مانگی رەمەزانە و دووسبەی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا