زیاتر لە دوو هەزار دەرچوی بەشە پزیشكییەكانی پەیمانگا و زانكۆكانی هەرێم دادەمەزرێن

کوردستان 08/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پەیوەندییەكان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی لە بەغدا زانیاری لەبارەی دامەزراندنی بەشە پزیشكییەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان زانیاری خستەڕوو. 

  بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پەیوەندییەكان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغدا لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" لە چەند رۆژی داهاتوودا لینكی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دانیشتوانی پارێزگاكانی رێكنەخراو لە هەرێمی كوردستان كارا دەكرێت و دەرچووانی بەشە تەندروستی و پزیشكییەكان دەتوانن لە رێگەی ئەلكترۆنییەوە ناوەكانیان پێشكەش بكەن و دابمەزرێن". 

ژمارەی دەرچووان دوو هەزار و 529 كەسە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لیستی ناوەكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمەوە ئاڕاستەیان كردوە و رەوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیان كردووە كە ژمارەیان دوو هەزار و 529 كەسە و دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستانن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا