لە رۆژانی جەژندا دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان دادەخرێت؟!

کوردستان 09/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لەبارەی هاتوچۆ و جوڵە بازرگانییەكان لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

 دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئاگاداری سەرجەم بازرگانان، شۆفێران، نوسینگە و كاسبكارانی ناو حەرمی دەروازەكەمان دەكەینەوە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگیرێت".  

لە دووەم رۆژی جەژنەوە هەموو هاتوچۆكان ئاسایی دەبنەوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت، لە دووەم رۆژی جەژنەوە هەموو هاتوچۆكان ئاسایی دەبنەوە".  

ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیش رایگەیاندبوو، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگرێت و رۆژەكانی دیكە ئاسایی دەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا