ئەكادیمیای تەكنۆلۆجیای هوواوی لە زانكۆی سلێمانی دەكرێتەوە

کوردستان 09/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەبارەی وواژۆكردنەوەی رێكەوتنێك لە نێوان كۆمپانیانی هوواوی و زانكۆی سلێمانی بۆ كردنەوەی ئەكادیمیای تەكنۆلۆجیای هوواوی، كۆنسوڵخانەی چیین روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

 كۆنسوڵخانەی گشتی چیین لە هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" رێككەوتنێك بە بەشداری لیو جیون، كۆنسوڵی گشتی چین لە هەرێم لە نێوان زانكۆی سلێمانی و كۆمپانیای هوواوی بۆ كرددنەوەی ئەكادیمیای تەكنۆلۆجیای هوواوی واژۆكرا".

بەهرە گرنگترین سەرچاوەیە بۆ گەشەپێدانی وڵاتێك یاخود پیشەسازیی

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەهرە گرنگترین سەرچاوەیە بۆ گەشەپێدانی وڵاتێك یاخود پیشەسازییەك، وەبەرهێنان لە بەهرەمەندەكاندا وەبەرهێنانە لە داهاتوودا، هەرێمی كوردستان یەكێكە لە ناوچە خێراكان لە گەشەسەندنی پیشەسازی و زانیاریی لە عێراقدا، و خواست لەسەر تەكنەلۆژیای پەیوەندی و گۆڕینی دیجیتاڵی وردە وردە زیاد دەكات".

ئەكادیمیای تەكنۆلۆجیای هوواوی دەرفەتێك دەڕەخسێنێت بۆ فێربوونى پێشكەوتووترین تەكنەلۆژیاكان

باسی لەوەشكردووە:" ئەكادیمیای تەكنۆلۆجیای هوواوی دەرفەتێك بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی فێری پێشكەوتووترین تەكنەلۆژیاكان بن، هەروەها ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە پڕكردنەوەی بۆشایی دیجیتاڵی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا