لە پەیامێکیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، گەلی کورد تەسلیمی هیچ خۆسەپێنییەک نابێت.
سەدام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشكێنن
قوباد تاڵەبانی لە
پەیامێکیدا رایگەیاند:" سەدام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان
بشكێنن و کورد تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆرییەت نەبوو".
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بە هەموو
ستەمکاریی و خوێنڕێژییەکانییەوە، بە جینۆساید و ئەنفالەوە، بە کیمیابارانی
هەڵەبجەوە، بە لەسێدارەدانی زیندانی سیاسییەوە، بە خاپورکردنی گوندەکان و بە
راگواستنی زۆرەملێ و بە وڵاتبەدەرکردنی کوردانی فەیلییەوە.
بە هەموو ئەمانە
و زۆر تاوانی دیکەشەوە، سەدام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن و
کورد هەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆرییەت نەبوو و بە دڵنیاییەوە ئەم گەلە لە
داهاتووشدا تەسلیمی هیچ خۆسەپێنییەکی دیکە نابێت.
پیرۆز بێت یادی
کەوتنی دیکتاتۆر و بەعسی خوێنڕێژ