دوای جەژن کارەکانی بە گرێبەستکردنی وانەبێژان دەستپێدەکات

کوردستان 09/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزیری پەروەردە ئاشکرایکرد، دوای جەژن لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی بەغدا دەکرێن بە مەبەستی بە گرێبەستبوونیان.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئامادەکاری دەکات کە لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوونی (کۆی وانەبێژان) لە رێگەی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت و داوای تەرخانی دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچە خۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن".

پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکومەت بن و لەمبارەیەوە

باسی لەوەشکرد:" داوا لە هەموولایەکیش دەکەین پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکومەت بن و لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێم هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێبکات".
روونیشیکردەوە:" لە رۆژی سێشەممە 16ی ئازار، وەزارەتی پەروەردە لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی لە رێگەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا