سەرکردایەتی یەکێتی: ئەم هەڵبژاردنە مردوو دەنگ نادات

کوردستان 09/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت، ئەمجارە مردووەکانی کورستان ناتوانن دەنگ بدەن،

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند:" دواخستنی هەڵبژاردن، بابەتێکە پەیوەندی بە یەکێتیی نیشمانیی کوردستانەوە نییە، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە ئەوەیە کە ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا و خۆشمان بۆ ئەو پڕۆسەیە ئامادەکردووە".

بە یاسا کۆنەکە، هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە هەرێم بەڕێوەنەدەچوو

باسی لەوەش کرد:" وەک یەکێتی پێمان وابوو بە یاسا کۆنەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە هەرێم بەڕێوەنەدەچوو، بۆیە هەموو لایەنە سیاسییە کوردییەکان سەرنج و تێبینییان لەسەر ئەو یاسایە هەبوو ئەمەش گرفتێکی یاسایی بوو، هەر بۆیە داوای هەمواری یاساکەمان کردوو دادگای فیدڕاڵیش چارەسەرێکی دۆزییەوە کە لە بەرژەوەی پڕۆسەی دیموکراسی بێت".

هیچ کەسێک ناتوانێت لەجیاتی مردووەکان دەنگ بدات

هەروەها، لەتیف نێروەیی دەشڵیت" لەم هەڵبژاردنەدا هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت لەجیاتی مردووەکان و کەسی تر دەنگ بدات و کورسی هیچ پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی تر ناڕوات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا