"لە رۆژانی جەژندا پێشبینی هاتنی 50 هەزار گەشتیار بۆ سلێمانی دەکرێت"

کوردستان 10/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلمانی ئاشکرایکرد، لە رۆژانی جەژندا پێشبنی هاتنی 50 هەزار گەشتیار بۆ ئەو شارە دەکرێت.
ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە BMC راگەیاند:" لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 35 هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانیان کردووە و پێشبینیش دەکرێت تاوەکو سێیەم رۆژی جەژن ئەو ژمارەیە بگاتە 50 هەزار گەشتیار".

بەشێکی زۆری ئەو گەشتیارانەی روویانکردووەتە سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکانی باشووری عێراقن

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەشێکی زۆری ئەو گەشتیارانەی روویانکردووەتە سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکانی باشووری عێراقن، بەشێوەیەک کە رێژەی %90ی گەشتیارەکان پێکدەهێنن، رێژەی %10ی گەشتیارەکانیش هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا