هاتوچۆی سلێمانی هۆشدارییەکی توند دەداتە شۆفێران و دەڵێت شاردنەوە تابلۆ لە سزا نایانپارێزی بەڵکو توشی تاوانی دیکەشیان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە هۆشدارییەکدا رایگەیاند:" هەر شوفێرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، بیچەمێنێتەوە، دەستکاری ژمارەکان بکات، بە قوڕ یان هەر ماددەیەکی دیکە بیشارێتەوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێ و دەدرێتە دادگا".
رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە
باسی لەوەش کردووە، ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی ناتانپارێزێ بەڵکو تاوانێکی دیکەش ئەنجام دەدەن و رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.
خۆیان لە ئەو هەڵسوکەوتە نایاساییە بپارێزن
هەروەها، هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات خۆیان لە ئەو هەڵسوکەوتە نایاساییە بپارێزن.