29 سنووربەزێنی نایاسایی لە سلێمانی دەستگیرکران

کوردستان 11/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

پاسەوانی سنوور رایگەیاند، توانیویانە 29 کەسی بیانی لەکاتی بەزاندنی سنووری سلێمانیدا دەستگیربکەن.

ئەمشەوی پێنجشەممە، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" فەوجی سێیەمی لیوانی سێیەمی پاسەوانی سنوور توانیان 29 سنووربەزێنی بیانی دەستگیربکەن، کە هەوڵیانداوە بە رێگەی نایاسایی سنووری کارگێڕی پارێزگای سلێمانی ببەزێنن".

رێککاری پێویست گیرایەبەر

باسی لەوەش کرد:" لەبەرامبەری ئەو کەسانە، رێککاری پێویست گیرایەبەر و رادەستی یاساکران بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست".

پێشتریش 10 کۆچبەری نایاسایی ئەفغانی دەستگیرکران

جێی ئاماژەیە، چەند رۆژێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس سەبارەت بەوەی کە 10 کۆچبەری نایاسایی بە رەگەزنامە ئەفغانی هاتوونەتە سنووری قەزای سەیدسادق، لە هەڵمەتێکدا مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، توانیان سەرجەمیان دەستگیربکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا