كەركوك.. یەكێك لە مەترسیدارترین بارزگانەكانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

کوردستان 12/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی عێراق زانیاری لەبارەی تۆمەتبارێكی مەترسیداری پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەكانەوە بڵاودەكاتەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:گ بە پشت بەستن بە زانیارییە وردەكانی دەستگای هەواڵگری، لە ئۆپراسۆنێكدا یەكێك لە مەترسیدارترین بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای كەركوك دەستگیركرا". 

تۆمەتبار بەناوی (ك. ق) یەكێك بووە لە بازرگانە مەترسیدارەكانی ماددە هۆشبەرەكان

ئاماژەی بەوەشكردووە:" تۆمەتبار بەناوی (ك. ق) یەكێك بووە لە بازرگانە مەترسیدارەكانی ماددە هۆشبەرەكان و بەچەندین ماددەی هۆشبەر و بەتایبەت لە جۆری كریستاڵ دەستگیركراوە".

هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی كاریان لەگەڵ تۆمەتباردا كردووە دەستپێكردووە 

ئەوەشیخستووەتەڕوو:" هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی كاریان لەگەڵ تۆمەتباردا كردووە دەستپێكردووە و بەردەوامیش دەبن لە گەڕان بەدوای هاو پیشەكانیدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا