هێزێكی زۆری سوپای ئیسڕائیل بەرەو سنورەكانی لوبنان رەوانەكران

جیهان 12/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا و پاش ئەو هێرشەی كرایە سەر باشووری وڵاتەكە، سوپای ئیسڕائیل بەرەو سنوورەكانی لەگەڵ لوبنان جوڵەی پێكرا.

 سوپای بەرگری ئیسڕائیل لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" هێزەكانیمان بۆ پاراستنی رۆڵەكانی وڵات، هێزەكانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەك ئامادەیە".

لەگەڵ ئەم بڵاوكراوەیەشدا ڤیدیۆیەك بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا دەردەكەوێت، هێزەكانی بەرگری ئیسڕائیل بە هێز و چەكی قورسی جۆراوجۆرەوە بەكاروانێكی زۆر بەرەو سنوورەكانی وڵاتەكەیان لەگەڵ لوبنان بەڕێكەوتوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا