بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
هەولێر لەبارەی شەڕەکەی شەوی رابردووی مەلا ئۆمەرەوە روونکردنەوەیەکەی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
هەولێر رایگەیاند:" لە گوندی شەوکی سەر بە ناحیەی مەلا ئۆمەر کێشەی کۆمەڵایەتی
لەنێوان دوو خانەوادە دروستبوو و بەوهۆیەشەوە تەقەیەکی زۆر کرا و پشێوی لە ناوچەکە
دروستبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان، سەرجەم هێزەکانمان لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون و
توانیان بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، هەروەها سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیردەکرێن و
دەدرێنە دادگا".
درەنگانێکی شەوی رابردوو چەند گرتەڤیدیۆییەک لە
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تیایدا لە سنووری مەلا ئۆمەری نزیک شاری
هەولێر، تەقەیەکی زۆر دەکرا و دەوترا شەڕەتەقەی نێوان دوو خانەوادەیە.