کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر داخرا

کوردستان 13/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داخستنی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری هەولێر راگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا رایگەیاند:" بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لەنێوان تاران و تەلئەبیب، بڕیارمانداوە بە داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان لە تاران و کونسوڵخانەکەشمان لە هەولێر".

ئامانجیشمان پاراستنی گیانی کارمەند و نوێنەرەکانمانە

ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی یەکشەممە بڕیار دەدەین ئایا داخستنی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەمان بۆ رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت یاخود نا، ئامانجیشمان پاراستنی گیانی کارمەند و نوێنەرەکانمانە".
لە ئێستادا زیاتر لە هەرکاتێک باس لە هێرشی راستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکرێت و ئیسرائیلیش بەردەوام هۆشداری دەداتە تاران سەبارەت بەوەی لە ئەگەری هەر هێرشێکدا ئەوانیش کاردانەوەی توندیان دەبێت




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا