تەرمی هاوڵاتییەکی چەمچەماڵ لە سامەڕا دۆزرایەوە

کوردستان 13/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

دوای 15 رۆژ لە بێسەروشوێن بوونی، تەرمی هاوڵاتییەکی قەزای چەمچەماڵ لە شاری سامەڕا دۆزرایەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، ئەمڕۆ شەممە، دوای 15 رۆژ لە بێسەروشوێن بوونی، تەرمی هاوڵاتییەکی چەمچەماڵ لە شاری سامەڕا دۆزراوەتەوە.

بە نیازی ئەنجامدانی عومرە بووە

زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، ئەو هاوڵاتییەی ئەمڕۆ بە کوژراوی دۆزراوەتەوە ناوی یونسە و خەڵکی چەمچەماڵە، لە رۆژی 21ی رەمەزانەوە ماڵەوە بەجێهێشتووە و نەگەراوەرەوە و دەوترێت، بە نیازی ئەنجامدانی عومرە بووە.
بڕیارە سبەی یەکشەممە تەرمی ناوبراو بهێندرێتەوە چەمچەماڵ و تاوەکو ئێستاش هۆکاری کوژرانەکەی ئاشکرا نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا