بڕیار بە لێخۆشبوونی پێشینەیەک بۆ کەسوکاری شەهیدان دەدرێت

کوردستان 13/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی شەهیدان رایگەیاند، بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونی لێخۆشبوونی کەسوکاری شەهیدان لە پێشینەی کشتوکاڵی.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان رایگەیاند:" بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە ڕۆژی 2ی4ی2024 دەرچووە، تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان، کە لەسەر شەهیدانن پاکتاو بکرێن".

کەسوکاری ئەم شەهیدانە لێخۆشبوونەکە دەیانگرێتەوە

لە نوسراوەکەدا روونکراوەتەوە، کەسوکاری شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی شەڕی داعش و پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاووڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی شارستانی، کە ئەو پێشینانەیان وەرگرتووە، پاکتاو دەکرێن و لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.

قەرزەکە لە نێوان 80 بۆ 150 ملیۆن دیناردایە

وەزارەتی شەهیدان، لەو بارەیەوە رایگەیاند:" پێشینەی قەرزی کشتوکاڵی لەنێوان 80 ملیۆن دینار و 150 ملیۆن دینار و 500 ملیۆن دیناردایە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا