لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل سوپای پاسداران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران لە
بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" لە کاردانەوەی تاوانە زۆرەکانی رژێمی ئیسرائیل
لەوانەش هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەمان لە دیمەشق کە تیایدا بەرپرس و راوێژکارانمان
کرانە ئامانج، پیاوە ئازاکانی هێزی ئاسمانی بە پشتیوانی هێزەکانی دیکە، ئەرکێکیان
بۆ سزادانی ئیسرائیل ئەنجامدا لەژێر ناوی (بەڵێنی حەق)".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکارهێنراون بۆ پێکانی
ئامانجەکان لەناو خاکی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل".
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێران نزیکەی 300 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و زیاتر لە 450 مووشەکی لە هێرشەکانی ئەمشەویدا بۆ سەر ئیسرائیل بەکارهێناوە.