قوباد تاڵەبانی: ساڵانی رابردوو قسەی زۆرمان لەسەر ئەنفال كردووە و خەڵك لە قسە بێزارە

کوردستان 14/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەیەك لە نوێنەرانی كەسوكاری ئەنفال و تاقانەكانی ئەنفال كۆبۆوە و لەبارەی داواكارییەكانیان گفتوگۆی لەگەڵدا كردن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا لە مەزارگەی دێبنە بۆ یادی 36 ساڵەی كارەساتی شاڵاوی ئەنفال رایگەیاند:" ئێمە ساڵانی رابردوو قسەی زۆرمان كردووە لەسەر ئەنفال، بۆیە دەبێت لەوە تێبگەین هاوڵاتیان لە قسە و لێدوان بێزاربوون".

كار لەسەر جێبەجیكردنی كرداریانەی داواكارییەكانی كەسوكاری ئەنفال دەكەین

وتیشی:" ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەیەك لە نوێنەرانی كەسوكاری ئەنفال و تاقانەكانی ئەنفال كۆبوونەوەیەكی چەند كاتژمێریمان ئەنجامدا و باسمان لە داواكارییەكان كردوو و تەواوی داواكارییەكانیان پێشكەش كردین، بەشێكیان جێبەجێكراون و بەشێكی دیكەیان رێكاریان بۆ دەگرینەبەر".

باشترین پەیام، پەیامی كرادارییە 

ئەوەشیخستەڕوو:" ئەمەی دەیكەین هەوڵی كردارییە، باشترین پەیامیش پەیامی كرادارییە و ئەمڕۆش لەگەڵ ئەم ئازیزانە كۆبوینەتەوە و هەوڵەكانمان بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بەردەوامی پێدەدەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا