کەسێک لە سلێمانی
هەستاوە بە تێکەڵکردنی مۆم و زەیتی ئاسایی و دواتر لەژێر ناوی زەیتی زەیتووندا
گیراوەکەی فرۆشتووەتەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی
رایگەیاند:" لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت
ئاگادارکراون سەبارەت بەوەی، لەکاتی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی بەختیاری،
دەرکەوتووە ە ماڵیکدا کاری تێکەڵکردنی زەیتی چێشت و مۆم دەکرێت و بە رۆنی زەیتوون
دەفرۆشرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
راستەوخۆ رێککارەکان دەستیانپێکرد و دەرکەوت، کەسێکی بە رەگەز عەرەب کە لە رووداوی
ئاگرەکەدا سووتا و گیانی لەدەستداوە، ئەو کارەی کردووە و لە رێگای ئۆنلاینەوە ئەو
تێکەڵەیەی بە هاوڵاتییان و کەسانی دەرەوەی هەرێم فرۆشتووە".
لەبارەی زیانە
تەندروستییەکانی ئەو تێکەڵەیەشەوە، ئیدریس ئەحمەد نوێنەری تەندروستی لە لیژنە
هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی وتی:" ئەو گیراوەیەی کە بە زەیتی زەیتوون
فرۆشراوە، زیانی بۆ کۆئەندامی هەرس و هەناسە و تێکچوونی هۆرمۆنەکان و دروستبوونی
هەستیاری سەر پێست هەیە".