قوباد تاڵەبانی: هەتا هەتایە کورد بە زیندوویی دەمێنێتەوە

کوردستان 14/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە رۆژی ئەنفالدا رایگەیاند، کورد هەتا هەتایە بە زیندوویی دەمێنێتەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" کورد ئەو میللەتەیە کە بەناو ئاگر و دۆزەخی ئەنفال و هەڵەبجەدا تێپەڕی".

دەقی بڵاوکراوەکەی قوباد تاڵەبانی:
خاکی پیرۆز..
بۆ گەلی کورد، گەرمیان خاکی پیرۆزە، چونکە بست بە بستی ئەم خاکە شوێنپێی شەهیدێکی ئەنفالی لە ئامێز گرتووە. بە دڵنیاییشەوە تا ئەو رۆژەی کورد بمێنێت نە تاوانی ئەنفال و نە یاد و ناوی پیرۆزی ١٨٢ هەزار شەهیدی ئەنفال لەبیر دەکات. ئەمڕۆ لە دێبنەی ئازیز بە یادی هەموو شەهیدانی ئەنفال تاجە گوڵینەمان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانا. یاد و ناویان بۆ هەتاهەتایە لە دڵماندا بە پیرۆزی هەڵدەگرین.کورد ئەو میللەتەیە کە بەناو ئاگر و دۆزەخی ئەنفال و هەڵەبجەدا تێپەڕی و هەروا زیندوو و لەسەرپێ ماوەتەوە، بۆیە بۆ هەتا هەتایەش هەروا زیندوو دەمێنێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا