قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی لە کفری کردەوە

کوردستان 14/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی لە کفری کردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند:" لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، جێگری سەرۆک وەزیران بە یاوەری ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کفری، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی کردەوە و لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆکە کۆبووەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەچوو و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ئامادەیبوو، جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی کردنەوەی زانکۆکەی لە دانیشتوانی کفری و بەڕێوبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کرد و دوای گوێلگرتن لە داواکاری و پلانی پێشخستنی زانکۆکە، داوای لێکردن بە هەموو توانایانەوە کار بکەن زانکۆکە بکەنە زانکۆکەیەکی نمونەیی بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی دەڤەری گەرمیان".
باسی لەوەشکرد:" هاوکات قوباد تاڵەبانی وتیشی، پێویستە ستراتیژی زانکۆکە پێگەیاندنی خوێندکاران بێت بە توانایەکی بەرزی زانستییەوە و ئامادەکردنیان بێت بۆ چوونە ناو بازاڕی کارەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا