بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاری بەنداوی باوە شاسوار دەکرێت

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی داوایکرد دەستەی گەشتوگوزار بە هاوکاری ئیدارەی گەرمیان لە نزیکترین ماوەدا پڕۆژەی گەشتیاری بەنداوی باوەشاسوار بخەنە بورای جێبەجێکردنەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، سەردانی قایمقامییەتی کفری کرد و لەگەڵ قایمقام و بەرپرسانی ئیداری قەزاکە کۆبووەوەو دواتر سەردانی بەنداوی باوەشاسواری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەمەبەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ساهر عەلی جاسم وەک قایمقامی نوێی کفری کرد. پاشان باس لە کێشە و گرفتە ئیداری و خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە کرا و بڕیاردرا چەند پڕۆژەیەک لە سنوورەکە بە تایبەت لە بواری رێگاوباندا جێبەجێ بکرێت.

هەموو کارئاسانییەک بکەن بۆ باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان

بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران، هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی داوای لە بەرپرسانی ئیداری قەزاکە کرد هەموو جۆرە کارئاسانییەک بکەن بۆ باشتر خزمەتکردن و جێبەجێکردنی داواکاری هاوڵاتییان و شیوازی مامەڵە لەگەڵ خزمەتخواز باشتر بکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە دوای کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران بە یاوەری ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سەردانی بەنداوی باوەشاسواری کرد.

ریکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی ئەم پڕۆژەیە بەزووترین کات تەواو دەبن

باس لەوەشکراوە، لە سەردانەکەدا تاوتوێی رێکارەکان و چۆنییەتی دروستکردنی ناوچەیەکی گەشتیاری لەسەر بەنداوەکە کرا و داوایکرد دەستەی گەشتوگوزار بە هاوکاری ئیدارەی گەرمیان لە نزیکترین ماوەدا پڕۆژەی گەشتیاری بەنداوی باوەشاسوار بخەنە بورای جێبەجێکردنەوە و راشیگەیاند کە ریکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی ئەم پڕۆژەیە بەزووترین کات تەواو دەبن کە چەندین هەلی کار دەڕەخسێنێت و ئەبێتە هۆکارێک بۆ پەڕەپێدانی ژێرخانی ئابوری دەڤەرەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا