هێڵێکی ئاسمانی ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر راگرت

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

هێڵی ئاسمانی لۆفتاهزای ئەڵمانی رایگەیاند، گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر و سێ فڕۆکەخانەی دیکە راگرتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی لۆفتهانزای ئەڵمانی رایگەیاند:" بەهۆی ئەو گرژییانەی ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت، بڕیاریانداوە بە راگرتنی گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر، عوممان، بەیروت، تەل ئەبیب تا رۆژی دووشەممە".

خۆی بە دوور دەگرێت لە سنووری ئاسمانی سێ وڵات

هەروەها، کۆمپانیاکە کە خۆی لە هێڵی سەرەکی ئەڵمانیا و هێڵی ئاسمانی سوسیرا و نەمساشدا دەگرێتەوە، رایگەیاندووە کە خۆی بەدوور دەگرێت لە گەشتکردن بە سنووری ئاسمانی عێراق، ئوردن و ئیسرائیلدا.

تا 18ی نیسان بە ئاسمانی ئێراندا گەشت ناکەن

ئەمە یەکەم جار نییە ئەو کۆمپانیایە گەشتەکانی رابگرێت، بەڵکو رۆژی هەینیش هەمان بڕیاریدا بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل و رایگەیاند کە تا 18ی نیسان سەرجەم گەشتەکانی بۆ تاران رادەگرێت و بە ئاسمانی ئێرانیشدا گەشت ناکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا