نوێنەری ئێزیدییان لە وەزارەتی ئەوقاف: لەناو ئێمەدا جەژنێک نییە بە ناوی چوارشەممەی سوور

کوردستان 14/04/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەڕێوەبەری كاروباری ئێزیدییان لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، ئەوەی لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاودەكرێتەوە كەوا چوارشەممەی سوور جەژنی سەری ساڵی ئێزدییانە، هەڵەیە، دەشڵێت " چوارشەممەی سوور هیچ پەیوەندییەكی بە ئێزیدییەوە نییە ".

سعود مستۆ نەجم، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزیدییان لە وەزارەتی ئەوقاف لە نوسراوێکدا بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەکرد:" جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییان دەكەوێتە رۆژی چوارشەممە، 17ی4ی2024 و ئەم جەژنە گرینگترین بۆنەیە لای ئێمە ".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم جەژنە بە ناوی "سەری ساڵی ئێزیدییان"ە وەك ئەوەی لە فەرمانی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 16 لە ساڵی 2010 ئاماژەی پێدراوە .

بەڕێوەبەری كاروباری ئێزیدییان باسی لەوەشکرد:" ئەم جەژنە بە هەڵە لە زۆربەی كەناڵەكانی راگەیاندن ناویان ناوە (چوارشەممەی سوور) كە هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمە وەك ئێزیدی نییە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا