بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی 10 ملیۆن دۆلار بۆ چەند پرۆژەیەک لە دەربەندیخان تەرخاندەکرێت

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ چەند پڕۆژەیەکی پەککەوتووی قەزای دەربەندیخان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە یادی ئەنفالدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی بەسەرکردەوە و بەشداری لە چەند چالاکییەکدا کرد.

پێنج ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوە

هەر ئەمڕۆ، لە پەراوێزی ئەو سەردانەدا، قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ دوو پڕۆژە لە دەربەندیخان کە تەواو نەکراون، یەکێک لەوانەش پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکەیە کە پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخاندەکرێت، بەمەبەستی تەواوکردنیشی، گرێبەست لە نێوان کۆمپانیای ئۆهیتانی جێبەجێکاری پڕۆژەکە و چەند ئەندازیارێکدا واژۆکراوە.

چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری تەواو دەکرێن

بەدەر لەوەش، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ چەند پڕۆژەیەکی پەککەوتووی قەزای دەربەندیخان تەرخانکراوە، کە ئەو پڕۆژانە خۆیان لە دابینکردنی خزمەتگوزاریدا دەبیننەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا