سەرۆك وەزیرانی ئوردن: دەیان درۆنی ئێرانمان خستەخوارەوە

جیهان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆك وەزیرانی ئوردن رایگەیاند، هەرچ وڵاتێك ببێتە هۆی دروستكردنی مەترسی بۆ هاوڵاتیانیان بەرپەرچی دەدەینەوە.

 دكتۆر بەشیر خەساوینە، سەرۆك وەزیرانی شانشینی ئوردن لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەیدا رایگەیاند:" هێزە ئاسمانییەكانیان وڵاتەكەمان پاش كۆكرنەوەی زانیاری ورد لەبارە چەند درۆنێكی ئێران كە ئاسمانی وڵاتەكەمانی تێپەڕاند، توانیان رێگری لەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە بكەن".

بێگوێدانە وڵات و هۆكار رووبەڕووی هەر مەترسییەك دەبینەوە كە هێڵی سوورن بۆ هاوڵاتیانمان

وتیشی:" وڵاتەكەمان گوێنادات بەوەی كێ و لە رێگای چییەوە كام وڵات دەبێتە هۆی مەترسی بۆسەر گیان و ژیانی هاوڵاتیانمان، بەڵام ئەوەی گرنگبێت ئەوەیە كە هێزە ئەمنییەكانمان بەشێوەیەكی گشتی رووبەڕوو و بەرانبەری ئەو مەترسیانە دەوەستنەوە كە بۆسەر وڵاتەكەمان هێڵی سوورن".

ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی (13/4/2024) و كاتژمێر 10:00 خولەكی شەو، سوپای پاسدارانی ئێران لە تۆڵەی بەئامانجگرتنی كۆنسوڵخانەكەی لە دیمەشقی پایتەخت و كوژرانی چەند بەرپرسێكی باڵای وڵاتەكەی لەلایەن ئیسڕائیلەوە، هێرشێكی مووشەك (هاژەك)ی و درۆنی بۆسەر سنوورەكانی ئورشەلیم ئەنجامدا و لەبرانبەریشدا بە پشتیوانی بەشێك لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكا و بەڕیتانیا سیستمی دژە فڕۆكە و بەرگری ئاسمانی ئیسڕائیل توانی بەرپەرچی هێرشەكەی تاران بداتەوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا