ئەمڕۆ بایدن و سودانی لە كۆشكی سپی كۆدەبنەوە

عێراق پێش 4 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆشكی سپی كۆببنەوە.

 بەپێی خشتەی كارەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، پێش ئەوەی سودانی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ئەنتۆنی بڵێنكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنجامدەدات. 

سودانی چاوی بە لڵوید ئۆستن دەكەوێت

هەروەها، دوای بەجێهێشتنی كۆشكی سپیش، دەچێتە بینای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و چاوی بە لڵوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەكەوێت و كۆبوونەوەیەكی داخراو ئەنجامدەدەن. 

لەگەڵ بریكاری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كۆدەبێتەوە

لەلایەكی دیكەشەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان لەگەڵ واڵی ئێدییموۆ، بریكاری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ساز دەكات و هەروەها تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی بەشداری كۆبوونەوەكە دەبن. 

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ یەكشەممە، سودانی لە دووەم رۆژی سەردانە فەرمییەكەیدا بۆ واشنتن، لەگەڵ برێت مەكگۆرك، رێكخەری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاموس هوكشتاین، راوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری وزەی ئەو وڵاتە كۆبووەوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا