سێنتكۆم: پاڵپشتی هێزەكانی بەرگریی ئیسڕائیل دەكەین

جیهان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لەبارەی بەرپەرچدانەوەی ئەو درۆن و مووشەك (هاژەك)كانەی ئاڕاستەی ئیسڕائیل كران، زانیاری بڵاوكردەوە.

 فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" لە شەوی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل، لە رێگەی كەشتییە جەنگییەكانیانەوە زیاتر لە 80 درۆن و شەش مووشەك (هاژەك)یان تێكشكاندووە، كە لە ئێران و یەمەنەوە ئاڕاستەی ئیسڕائیل كرابوون".

یەكێك لە مووشەكەكان كە بالیستی بوو لەگەڵ حەوت درۆن لەناو خاكی یەمەن تێكشكێندران

ئاماژەی بەوەشكردووە:" یەكێك لە مووشەكەكان كە بالیستی بوو لەگەڵ حەوت درۆن لەناو خاكی یەمەن تێكشكێندران، كە ئامادەكرابوون بۆئەوەی ئاڕاستەی ئیسڕائیل بكرێن".

ئێران سەلامەتی هێزەكانی ئەمریكا و هێزە هاوپەیمانەكانمانی خستووەتە مەترسییەوە

ئەوەشیخستەڕوو:" هەڵوێستە سەركێشیكارانەكانی تاران سەقامگیریی نێودەوڵەتی و سەلامەتی هێزەكانی ئەمریكا و هێزە هاوپەیمانەكانمانی خستووەتە مەترسییەكی جددییەوە". 

سوپای ئەمریكا پاڵپشتی هێزەكانی بەرگریی ئیسڕائیل دەكات 

روونیشیكردووەتەوە:" سوپای ئەمریكا پاڵپشتی هێزەكانی بەرگریی ئیسڕائیل دەكات دژی هەر كارێكی مەترسیدار كە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامبدرێت، بەردەوامیشدەبن لە كاركردن لەگەڵ سەرجەم هاوبەشە هەرێمییەكانیان بۆ پاڵپشتیكردنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەرێمی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا