بڕیارێک لە بەرژەوەندی کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش دەرچوو

کوردستان 15/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیارێکی لە بەرژەوەندی کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش دەرکرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە نووسراوێکدا رایگەیاند:" پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە هەزار و 619 لە 31ی کانوونی دووەمی 2024 و بڕگەی سێیەمی کۆنووسی لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە رێنماییە داراییەکان ژمارە 98 لە 4ی ئاداری هەمان ساڵ، بڕیارێک درا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بڕیارەکە ئەوەیە، کە سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان کە وەک قەرز لە ئەستۆی شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی دژ بە شەڕی داعشە، لەسەر بودجەی وەزارەتەکەمان پاکتاو دەکرێن".
باسی لەوەشکرد:" بڕیارەکە سەرجە، شەهیدانی سەنگەری دژ بەرەکانی بە شەڕی داعش دەگرێتەوە بە پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی راژەی شارستانی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا