بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە لەبارەی دەستپێكردنی هەڵمەتی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سوورێژە، زانیاری بڵاویكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە ئەمڕۆوە هەڵمەتی نیشتمانیی كوتان دژی نەخۆشی سورێژە بە پێكوتەی دژەڤایرۆسی سورێژەی تێكەڵاو دەست پێدەكات".
هەڵمەتەكە فێرخوازانی باخچەكانی ساوایان و خوێندكارانی قوتابخانە بنەڕەتیەكان دەگرێتەوە
باسی لەوەشكردووە:" فێرخوازانی باخچەكانی ساوایان و خوێندكارانی قوتابخانە بنەڕەتیەكان دەگرێتەوە و هەڵبژاردنی قوتابیان و قوتابخانەكان بۆ هەڵمەتی كوتان بۆ ئەوەیە كە شوێنێكی قەرەباڵغ و داخراوە و بۆی هەیە ڕێژەیەكی زۆر لە قوتابیان تووشی ئەم نەخۆشیە درمیە ببن".
ماوەی 10 رۆژ بەردەوامی دەبێت
ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەڵمەتی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سوورێژە لە قوتابخانەكان ئەنجام دەدرێت و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوامی دەبێت".
داوای لە دایكان و باوكانیش ركدووە، هاوكاری تیمەكانیان بن لەپێناو كوتانی منداڵەكانیان.