قوباد تاڵەبانی زانکۆی گەرمیان بەسەردەکاتەوە

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ئیدارەی گەرمیان، زانکۆی گەرمیانی بەسەرکردەوە.
پەیامنێری BMC  لە گەرمیان رایگەیاند:" لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ سنووری ئیدارەی گەرمیان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەردانی زانکۆی گەرمیانی کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە سەردانەکەیدا بۆ زانکۆی گەرمیان لە چەند چالاکییەکدا ئامادەبوو و لە نزیکیشەوە گوێی لە داوکارییەکانی ژمارەیەک خوێندکار و هاوڵاتی گرت".
شایەنی باسە بەبۆنەی یادی ئەنفالەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوێنێوە سەردانی گەرمیانی کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا چەند پرۆژەیەکی سنوورەکەی بەسەرکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا