قوباد تاڵەبانی لە گەرمیانەوە: رۆتین کەمبکەنەوە و ئاسنکاری بکەن

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە دووەم رۆژی سەیرانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکرێت و رۆتین کەم بکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی سەیرانەکەیدا بۆ گەرمیان، لەگەڵ جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورەکە کۆبووەوە.

رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئاسانکاری زیاتر

لەو کۆبوونەوەیەدا، قوباد تاڵەبانی بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی راسپاد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئاسانکاری زیاتر لە جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتییان و خزمەتکردنی باشتری دانیشتووانی دەڤەری گەرمیان.

 گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنوورەکەدا بکەن

وتیشی: لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییاندا لە هەر کاتێکدا بە پێویستی بزانن گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنوورەکەدا دەکەن.

ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکرێت

ئاماژەی بەوەش کرد، لەپێناو بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و هاندانی زیاتری وەبەرهێنەران، دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەرمیان ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکرێت و رۆتین کەم بکرێتەوە.

هانی وەبەرهێنەرانی ناوچەکانی دیکەش بدرێت

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند، نەک هەر دەبێت ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی سنوورەکە بکرێت، بەڵکو پێویستە کاربکرێت هانی وەبەرهێنەران بدرێت لە ناوچەکانی دیکەشەوە رووبکەنە ئیدارەی گەرمیان و بەشداربن لە بووژانەوەی ئابوری لە سنوورەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا