بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، 15 ملیار دینار بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکانی گەرمیان تەرخاندەکرێت

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، 10 ملیۆن دۆلار بۆ دەربەندیخان و بڕی 15 ملیار دیناریش بۆ ئیدارەی گەرمیان تەرخاندەکرێت بەمەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک.

ئەمڕۆ دووشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ پەیامنێری BMC لە گەرمیان رایگەیاند:" ئەمڕۆ بڕی ئەو بودجەیە زیاد دەکەین کە بۆ تەواوکردنی رێگەی سلێمانی-کەلار تەرخانکراوە، قۆناغ بە قۆناغیش پڕۆژەکە تەواو دەکرێت".

10 ملیۆن دۆلارمان بۆ قەزای دەربەندیخان تەرخانکردووە

وتیشی:" بڕی 10 ملیۆن دۆلارمان بۆ قەزای دەربەندیخان تەرخانکردووە، کە پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەیە و ئەوی دیکەش بۆ چەند پڕۆژەیەکە".

15 ملیار دینار بۆ ئیدارەی گەرمیان تەرخاندەکرێت

باسی لەوەشکرد، بڕیارمانداوە بە تەرخانکردنی بڕی 15 ملیار دینار بۆ ئیدارەی گەرمیان بەمەبەستی بەگەڕخستنەوەی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری کە کارەکانیان وەستاوە.

دوای چارەسەرکردنی کێشەکان، دابەشدەکرێن

سەبارەت بە دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بنیاتنراوە و دەبوو بەسەر کەمدرامەتاندا دابەشبکرێت بەڵام کارەکانیان راگیراوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند کە ئەو دوو پڕۆژەیە چەند گرفتێکی خزمەتگوزارییان تێدایە و دوای چارەسەرکردنیان رادەستی کەمدرامەتان دەکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا