جەبار یاوەر: رەنگە هەڵبژاردن دوابخرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

جەبار یاوەر رایگەیاند، بەپێی تێگەیشتنەکانی خۆم، رەنگە هەڵبژاردن دوابخرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لە میانی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، رەنگە هەفتەی داهاتوو لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرکردەی حیزبە سیاسییەکان ئەنجامبدرێت لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لەوانەیە جارێکی دیکە هەڵبژاردن دوابخرێت

وتیشی، بە بۆچوونی خۆم و بەپێی ئەو وتارانەی گوێم لێبووە، وەک سەرۆکی هەرێم وتی "دەبێت هەڵبژاردن بە رەزامەندی هەموو لایەنەکان ئەنجامبدرێت"، ئاماژەن بۆ ئەوەی لەوانەیە جارێکی دیکە هەڵبژاردن دوابخرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا