بەڕێوەبەری بەنداوەکان: 80 سانتیمەتر ماوە بۆ سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم رایگەیاند، تەنها 80 سانتیمەتر ماوە بۆ سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان، بەنداوی دوکانیش چوار مەتر ئاوی لە ساڵی رابردوو زیاترە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە پەیامنێری BMC رایگەیاند:" بەهۆی ئەو لافاوانەی ئەمساڵ روویان لە هەرێمی کوردستان کرد توانیمان بەڕێکی زۆر ئاو کۆبکەینەوە، بەڵام بەهۆیەوە زیان بە دوو بەنداو لە دهۆک و بەنداوێک لە دەربەندیخان کەوتووە".

 لە نزیکەی 20 ناوچە رێژەی باران بارین زیاترە لە 1000 ملیمەتر

وتیشی، ئەمساڵ بڕێکی باش باران لە هەرێمی کوردستان باریوە، لە نزیکەی 20 ناوچە رێژەی باران بارین زیاترە لە 1000 ملیمەتر، لە بەنداوی دەربەندیخان زۆرترین ئاو گلدراوەتەوە کە تەنها 80 سانتیمەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون.

ئاستی ئاو لە بەنداوی دووکان چوار مەتر لە ساڵی رابردوو زیاترە

راشیگەیاند، لە بەنداوی دهۆکیش تەنها یەک مەتر ماوە بۆ پڕبوون، بەڵام لە بەنداوی دوکان برێکی کەمتر ئاو رژاوەتە ناوی، ئاوهاش چوار مەتر زیاترە لە ساڵی رابردوو و هێشتا بەردەوامین لە گلدانەوەی ئاو.

کارەکانی درووستکردنی چەند بەنداوێک وەستاون

رەحمان خانی دەڵێت، بەهۆی گرفتی ئابوورییەوە، کارکردن لە بەشێکی بەنداوەکان وەستاوە، بەڵام هەوڵدەدەین دەستبکەینەوە بە کارەکانیان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا