بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی رووسیا رایگەیاند، یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و تێیدا بەگرنگییەوە هەڵسەنگاندن بۆ سەردانەكەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رووسیا و دیدار و كۆبوونەوەكانی كرا. هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی زیاتر و گەشەپێدانی پەیوەندییەكان كرایەوە بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.

یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە

لەبارەی هەڵبژاردن، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و دەمانەوێت ئەم پرۆسە دیموكراسییە ببێتە مایەی نوێبوونەوەی هەرێمی كوردستان و حوكمڕانییەكی بەهێز و تەندروست.

ناكرێت چیتر یاری بەچارەنووسی میللەتێكەوە بکرێت

وتیشی:" دروستكردنی بەربەست لەبەردەم پرۆسەكەدا، لێدانە لەخواستی خەڵكی كوردستان و نیشاندانی روویەكی نەخوازراوی هەرێمی كوردستانە لەبەردەم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، جگەلەوەی ناكرێت چیتر یاری بەچارەنووسی میللەتێك و بەها باڵاكانییەوە بكرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا