"بڕیاردرا كە مووچەی مووچەخۆران بە تەوتین بكرێت"

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی بە تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، روونكردنەوەیەكی بڵاویكردەوە.

 جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە:" بەپێی دەستوری عێراقی 2005 بڕیاردرا، مووچەی مووچەخۆران بە بانككردن بكرێت".

سیستمی دیموكراسی عێراق پێویستی سیستمی هەڵبژاردنی راست هەیە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" سیستمی دیموكراسی عێراق پێویستی بە دامەزراوەی دەستوری و سیستمی هەڵبژاردنی راست هەیە".

دەبێت كۆمیسیۆن سەربەخۆی بێت بۆ ئەوەی سیستمی دیموكراسی بێتە كایەوە

ئەوەشیخستەڕوو:" هەروەها ئەو سیستمە دیموكراسییە لە ژێر سایەی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە لە بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنێكی هەڵبژاردنی سەربەخۆدا دێتە كایەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا