ئەو میوانەی زۆرترین پڕۆتینیان تێدایە

تەندروستی پێش 2 هەفتە

Alternate Text

پڕۆتین پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ گەشەسەندی خانەکانی لەش و چاککردنەوەیان، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری لەش و ماسولکە بەهێز دەکات.

ماڵپەڕی "eating well" بڵاویکردەوە، سەرباری ئەوەی گرنگترین سەرچاوەی خۆراکی بۆ بەدەستهێنانی پڕۆتین بریتین لە گۆشتی سور و پەلەوەرەکان و ماسی، بەڵام چەند جۆرە میوەیەکیش هەن کە بڕێکی باشی پڕۆتینیان تێدایە.

بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، ئەم میوانە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین:

- ‌غار:
هەر کوپێک غار 4.2 گرام پڕۆتین و نۆ گرام ریشاڵی تێدایە.

- جاکفرۆت:
میوەی جاکفرۆت کە "کاکایا" و "جاکیا"شی پێدەوترێت، لە وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا و ئەفریقا و چەند وڵاتێکی ئەمەریکای باشوور هەیە، هەر کوپێک لەو میوەیە 2.6 گرام پڕۆتین و 2 گرام ریشاڵی تێدایە، سەرچاوەیەکی باشیشە بۆ پۆتاسیۆم.

- توو:
سەرجەم جۆرەکانی توو، بە تایبەت تووی رەش بڕێکی باشی پڕۆتینی تێدایە و هەر کوپێک تووی رەش دوو گرام پڕۆتینی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ماددەی ئنسۆسیانینی تێدایە، کە دڵ و مێشک دەپارێزێت.

- ئەڤۆگادۆ:
هەر ئەڤۆگادۆیەک نزیکەی سێ گرام پڕۆتین لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا 10 گرام ریشاڵی تێدایە، هاوکات دەوڵەمەندیشە بە چەوری سودبەخش.

- هەنار:
هەر نیو کوپێک لە دەنکە هەنار 1.5 گرام پڕۆتینی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ماددەکانی دژە ئۆکسید.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا