"وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرن"

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەبارەت بە ناردنی پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری ئاشكرا كرد. 

 دكتۆرە نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند:" لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق رایانگەیاند كە پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرن و ئێستا چاوەڕوانی ئەو لیستە دەكەن كە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بۆیان رەوانەدەكرێت".

دەبێت هەرێمی كوردستان لیستەكان بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ بەغدا بنێرێت

ئەوەشیخستەڕوو:" دەبێت هەرێمی كوردستان لیستەكان بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ بەغدا بنێرێت و دوای وردبینیكردن لە لیستەكان ئەو پارەیەی تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بۆ هەرێم دەنێرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا