گواردیۆلا لە سیتی دەڕوات؟

وەرزش پێش 2 هەفتە

Alternate Text

پاش شکستەکەیان بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید دەنگۆی رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا لە یانەی مانچستەر سیتی بڵاوبووەتەوە.
پێگەی ریلیڤۆ بڵاویکردەوە:" ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی گومانی ئەوە دەکەن پێپ گواردوێلای ئیسپانی و راهێنەری یانەکە، لە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستاوە ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی خۆی بۆ رۆیشتنی راهێنەرە ئیسپانییەکە ئامادەکردووە و دەیانەوێت کارێک بکەن، لەکاتی رۆیشتنی گواردیۆلا کەمترین زیان بەر یانەکە بکەوێت".
پێپ گواردیۆلا لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی پێنج جار توانیویەتی ببێتە براوەی خولی نایابی ئینگلتەرا، جارێکیش بووەتە براوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکان و سوپەری ئەوروپا و چەندین نازناوی دیکەشی بەدەستهێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا