نەتەوەیەکگرتووەکان: نۆژەنکردنەوەی غەززە 80 ساڵی دەوێت

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە 80 هەزار ماڵ لە غەززە روخاون و نۆژەنکردنەوەی شارەکە 80 تا 100 ساڵی دەوێت.

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تاکو ئێستا دەیان هەزار هاوڵاتی فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون و رێژەی هەژاری لەو کەرتە لە 38٪وە بۆ 60٪ زیادیکردووە.

 غەززە هاوشێوەی سەر مانگی لێهاتووە

ئەوەشی خستەڕوو، وێرانکارییەکان بە جۆرێکن کە کەرتی غەززە هاوشێوەی سەر گۆی مانگی لێهاتووە.

دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023 چەکدارانی حەماس هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر باشووری ئیسرائیل ئەنجامدان و سەدان کەسی ئیسرائیلییان بەدیل گرت، سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی و ئاسمانی فراوانی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد و تاکو ئێستاش هێرشەکان بەردەوامن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا