ئەم مانگە برنجی کەمتر دەدرێتە هاوڵاتییان

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، ئەم مانگە لەگەڵ بەشە خۆراک برنجی کەمتر دەدرێتە هاوڵاتییان.

ئەمشەوی شەممە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی نوسراوێک کە لە کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراکەوە لە بەغدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هاتووە سەبارەت بە دابەشکردنی بەشی سێیەمی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیان کە ئەم مانگە بۆ بڕی دوو کیلۆ و نیو برنج بدرێتە هەر هاوڵاتیەک واتە نیوکیلۆ کەمتر لە مانگەکانی ڕابڕدوو.

یەک قوتو دۆشاوی هەشت سەد غرامی دەدرێتە هەر هاوڵاتیەک

دەشڵێت، دۆشاوی تەماتەش ئەم مانگە یەک قوتو دۆشاوی هەشت سەد غرامی دەدرێتە هەر هاوڵاتیەک لەبری بەشی سێهەم و چوارهەمی خۆراک، چونکە هەربەشەخۆراکێک هاوڵاتی چوارسەد غرامی پێ دەدرێت بەڵام ئەم مانگە قوتویەکی هەشت سەد غرامی پێ دەدرێت لەبری دوبەش.

ئەگەر دووکیلۆ و نیو برنجیان پێدان ئەوە بڕیارەکە لە بەغداوە هاتووە

هەروەها، وەزارەتەکە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوەکە لە کاتی سەردانیان بۆلای بریکارەکانی خۆراک ئەگەر دووکیلۆ و نیو برنجیان پێدان ئەوە بڕیارەکە لە بەغداوە هاتووە و پەیوەندی بەبریکارەکانی خۆراکەوە نییە.

ڕۆژی دووشەممەوە دەست بەدابەشکردنی بەشی سێیەمی خۆراک دەکرێت

راشیگەیاندووە، لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست بەدابەشکردنی بەشی سێیەمی خۆراک دەکرێت لە هەرێمی کوردستان و بەشی سێیەمی ئاردیش زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەموو هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا